ZNA: هەولێر سیستمی خۆراک رۆڵێکی گرنگ لە بەهێزبوونی مێشک و بیرگەدا دەگێڕێت و ئەگەر بیرگە و مێشکی خۆتان یان مناڵەکەتان لاواز بووە هەوڵ بدەن سیستمی خۆراکتان بگۆڕن. لەدرێژەدا ئاماژە بە چەند جۆری خۆراک دەکەین کە بۆ تەندروستی و بەهێزبوونی مێشک بەسوودن
. زەردەچێوە: توێژینەوەکان دەریانخستووە زەردەچێوە دەوڵەمەندە بە ئەنتیئۆکسیدەنت و ئەو دژە ورووژانانەی کەوا هۆکارن بۆ چاکبوونەوەی بیرگەی ئەو کەسانەی تووشی ئەلزامێر بوون. ئەم سوودە لەڕاستیدا لە مادەیەکەوە سەرچاوە دەگرێت بە ناوی «کۆرکۆمین».
بلۆبێری: بلۆبێری دەوڵەمەندە بە پۆلی فێنۆل کە ورووژانەکان لەناو دەبات
. توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو مەوادەی لە پێکهاتەی بلۆبێریدا جێگیرن، بیرگەی کەسانی گەورەساڵ بەهێز دەکەن
. زەیتی زەیتوون: زەینتی زەیتوون دەوڵەمەندە بە کۆمەڵێک ئەنتیئۆکسیدەنت کە دەرکەوتووە هۆکارن بۆ بەهێزبوونی بیرگە و لەناوچوونی ئەو مەوادەی پرۆسەی ئۆکسیداسیۆن لە مێشکدا چالاک دەکەن
. ئەڤەکادۆ: بەپێی توێژینەوەکان لە پێکهاتەی ئەڤەکادۆدا چەندین جۆری چەوری تێدایە کە بەرگیری لە ئۆکسیداسیۆنی پێکهاتەی مێشک دەکەن. ئەڤەکادۆ بەشێکی زۆر لەو زیانانەی رووبەڕووی مێشک و بیرگە دەبنەوە لەناو دەبات.
ماسیی سەلەمون: سەلەمون پڕاوپڕە لە ئۆمێگا ٣ کە خانەکانی مێشک دەپارێزێت. توێژەران دەڵێن جگە کە سەلەمون، خواردنی جۆرەکانی دیکەی ماسیش مەترسیی ئەلزایمێر کەم دەکاتەوە.
ئەم هەواڵە 565جار خوێندراوەتەوە |