English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
له‌ كه‌ركوك سزای له‌ سێداره‌دان بۆ چوار كه‌س ده‌رچوو
2024-01-28 [02:43 AM]

ZNA-هەولێر


دادگەی کەرخی بەغدا فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ چوار کەس لە بکوژانی بازرگانێکی شاری کەرکووک دەرکرد کە کۆتایی مانگی ئایاری ساڵی رابردوو كوژرا. 

 

رۆژی یەکشەممە، 28ـی کانوونی دووەمی 2024، سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک  رایگەیاند، "ئەمڕۆ دادگە دوای دەیان دانیشتن، فەرمانی لەسێدارەدانی بۆ ژنەکەی ئارام و سێ کەس کە خزمی ژنەکەن و برای یەکن، دەرکرد. ئەوەش دوای یەکلابوونەوەی تۆمەتەکە بەسەریاندا." 

 

ئارام عاسی، بازرگانێکی شاری کەرکووک بوو؛ رۆژی 27ـی ئایاری 2023 کوژرا و چەند کەسێک بە تۆمەتی تێوەگلان لە تاوانەکە دەستگیر کران. 

 

ئەو سەرچاوە ئەمنییە گوتیشی، "لەدوای رووداوەکە و دوای لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکان دەرکەوت ژنەکەی خۆی و چەند کەسێک لە کەسوکاری ژنەکەی دەستیان لە کوشتنی ئەو بازرگانە کوردەدا هەبووە."

 

سەرچاوەیەک لەنێو خانەوادەی ئارام عاسی گوتی، پێشتر دۆسیەی لێکۆڵینەوەکە لە دادگەی کەرکووک بوو، بەپێی زانیاریی کەسوکارەکەی، چەند بەرپرسێک لە ئیدارەی پارێزگای کەرکووک لە هەوڵی بەلاڕێدابردنی دۆسیەکەبوون بۆ ئەوەی سزایەکی سووک بەسەر بکوژەکانیدا بسەپێندرێ، بەڵام کەسوکاری کوژراوەکە داوای گواستنەوەی دادگاییەکەیان کرد لە کەرکووکەوە بۆ بەغدا.





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad