ههولێر - zna
کۆمپانیای سامسۆنگ ئەلیکترۆنیکس لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زنجیرەیەک بۆنە و ئاهەنگی لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامدا بە بۆنەی خستنەبازاڕی زنجیرە مۆبایلە زیرەکەکانی زنجیرەی نوێی گالاکسی S24 لە کۆمەڵێک شارە جیاوازەکانی عێراق، لەوانە: بەغدا، هەولێر ، کەربەلا و بەسرە و سلێمانی. ئەمەش بە ئامادەبوونێکی دیار لە دەستەی کارگێڕی سامسۆنگ، و کۆمەڵێک کەسایەتی باڵا لە هاوبەشەکانی سامسۆنگ، بازرگانان، فرۆشیاران، و میدیاکاران، جگە لە دیارترین کاریگەرەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، دروستکەرانی ناوەڕۆک و نوێنەرانی کۆمپانیاکانی پەیوەندی و دەزگاکانی ڕاگەیاندن.
ئەم بۆنانە بە ئامانجی ئاشناکردنی خەڵک بە نوێترین ئامێرەکانی سامسۆنگ لە گۆڕەپانی تەکنیکی، "زنجیرەی گالاکسی S24 بە زیرەکی دەستکرد"، و لە چوارچێوەی پابەندبوونی هەمیشەیی بەڕێوەبەرایەتی کۆری کۆمپانیای باوک سامسۆنگ بۆ پشتگیریکردنی بازاڕی عێراق ، و ویستی زۆر بۆ دەوڵەمەندکردنی کڕیارە دڵسۆزەکانی لە عێراق بە نوێترین تەکنەلۆژیا و بەرهەم کە پێداویستی و ئارەزووەکانیان دابین دەکات.
لە وردەکارییەکانی ئەم بۆنەیەدا، سامسۆنگ تایبەتمەندییەکانی زنجیرەی گالاکسی S24ی ئاشکرا کرد کە بە زیرەکی دەستکرد پشتگیری دەکرێت، کە گۆڕانکارییەکی بەرچاو لە ئەزموونی بەکارهێنەران لەگەڵ مۆبایلە زیرەکەکانیان پێکدەهێنێت، بە پێشکەشکردنی ئەزموونی داهێنەرانە کە پشتگیری لە نوێترین تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد دەکرێت بۆ باشترکردنی شێوازی ژیان و باشترکردنی پرۆسەی پەیوەندیکردن تا کراوەتر و نەرمتر بێت. جگە لە چەندین تایبەتمەندی نوێی زیاد کراوە.
لای خۆیەوە بەڕێز سەنگمین کیم، بەڕێوەبەری گشتی لقی عێراقی سامسۆنگ، ڕادەی گرنگیدانی سامسۆنگی بە بازاڕی عێراقی خستەڕوو. کە بازاڕی عێراق یەکێکە لە گەورەترین و هەمەچەشنترین بازاڕەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. و سامسۆنگ هەمیشە حەزی لە دابینکردنی نوێترین ئامێر و تەکنەلۆژیایە لە کاتی ڕاگەیاندنی بۆ بازاڕی عێراقی، بەو پێیەی زنجیرەی گالاکسی S24 کە بە زیرەکی دەستکرد پشتگیری دەکرێت بازدانێکی گەورەیە بۆ پێشەوە بە بەراورد بە مۆدێلەکانی پێشووی گالاکسی، و بە دەرگایەکی نوێ دادەنرێت بۆ ئەزموونی زیرەکی دەستکردی مۆبایل کە پێوەرەکانی داهێنان لە مۆبایلە زیرەکەکانی پێشەنگدا دادەنێت.
ئەو بۆنە و ئاهەنگانەی کە لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، لەوانە: بەغدا، هەولێر، کەربەلا، بەسرە، و سلێمانی، بریتی بوون لە بۆنە و ئاهەنگی خستنەبازاڕی زنجیرەی گالاکسی S24 کە بە زیرەکی دەستکرد کاردەکات، وتاری فەرمی لەلایەن دەستەی کارگێڕی سامسۆنگەوە، و کۆمەڵێک بۆنە و ئاهەنگی کات بەسەربردن بۆ ئامادەبووان، وەک تاقیکردنەوەی مۆبایلەکانی زنجیرەی گالاکسی S24 کە بە زیرەکی کاردەکەن.
ئەم هەواڵە 685جار خوێندراوەتەوە |