ZNA- هەولێر
بەگوێرەی دەزگاکانی راگەیاندن و کاربەدەستانی پاکستان، نۆ پاکستانی لە ماڵێکی باشووری رۆژهەڵاتی ئێران لە نزیک سنووری پاکستان، بەدەستی چەکدارانی نەناسراو کوژران.
10 ڕۆژ دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان پاکستان و ئێران دێت
ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی ڕایگەیاندووە، "بەپێی شایەتحاڵان، چەکدارەکان لە ماڵێکی نزیک شاری سەراوان" لە پارێزگای سیستان-بەلووچستان، نۆ کەسی پاکستانیان کوشتووە، ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.
ئێران و پاکستان بەردەوام تۆمەتەکانیان ئاڵوگۆڕ دەکەن کە ڕێگە بە گروپە یاخیبووەکان دەدەن لە خاکی یەکترەوە چالاکی بکەن بۆ دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر وڵاتی بەرامبەر.
ئەم هەواڵە 430جار خوێندراوەتەوە |