ZNA - هەولێر
ماڵپەڕی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، زیادبوونی پشتبەستنی ئەوروپا بە گازی شلی ئەمەریکا بووەتە مەترسی، ئەمەش لەکاتێکدایە کە جۆو بایدن سەرۆکی ئەمەریکا بڕیاریدا گرێبەستە نوێیەکان بۆ دابینکردنی غازی شل بۆ دەرەوەی وڵات پەسەند بکات.
کۆشکی سپی ڕۆژی هەینی ڕابردوو ڕایگەیاند، مۆڵەتی هەناردەکردنی گازی سروشتی شلکراو (LNG) بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیراوە، کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا جێگای کەرەستەی خاوی رووسیا لە بازاڕەکانی جیهاندا گرتووەتەوە.
ماڵپەڕی بلومبێرگ بڵاویکردووەتەوە، ئەوروپا بۆ ماوەیەکی زۆر وابەستەی غازی رووسیا بووە. بەڵام لە ماوەی کەمتر لە دوو ساڵدا وازی لە رووسیا هێناوە و بەهۆی هاتنی غاز لە ئەمەریکاوە.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، تەنانەت پێش ڕاگەیاندنی بایدن، "ڕەنگە بە خێرایی زیادبوونی پشتبەستنی ئەوروپا بە LNGی ئەمەریکی وایکردبێت برۆکسل ڕەچاوی جددیەتی دۆخەکە بکاتەوە، چونکە دابینکردنی ئەمەریکا ئەمڕۆ نزیکەی نیوەی هاوردەی LNGی ئەوروپا پێکدەهێنێت".
ئاژانسەکە لە زاری ئیرا جۆزێف، هاوکارێکی باڵای سەنتەری سیاسەتی وزەی جیهانی لە زانکۆی کۆڵۆمبیا بڵاویکردەوە: "مەترسییەکە لە گۆڕانکارییە گەورەکانی سیاسەتی ئەمەریکادایە لە داهاتوودا".
ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە |