English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بانكی ناوەندیی عێراق رێگه‌یه‌كی دیكه‌ بۆ هه‌رزانكردنی دۆلار ده‌گرێته‌ به‌ر
2024-01-27 [03:50 AM]


لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای كرد، بانکی ناوەندیی عێراق کۆتایی بە کارکردن بە سیستمی ئەلیکترۆنی حەواڵەکردنی دۆلار بۆ دەرەوە دەھێنێت.

بانکی ناوەندیی عێراق، نووسراوێکی ئاراستەی بانکەکانی عێراق کردووە و جەختی کردووەتەوە، تاوەكو کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی بە کارکردن بە سەکۆی ئەلیکترۆنی حەواڵەکردنی دۆلار بۆ دەرەوە دەهێنێت.

د.خەلیل غازی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند: "بانكی ناوەندیی عێراق لە كۆتایی ئەمساڵدا كۆتایی بە سیستەمی ئەلیكترۆنی حەواڵەكردنی دۆلار بۆ دەرەوە دەهێنێت و زیاتر چاودێریی حەواڵەكردنەكە دەكرێت."

ئاماژەی بەوەش دا: "بڕیارەكەی بانكی ناوەندی بۆ ئەوەیە سیستەمی بانكی پێشبخرێت و هانی بانكەكان بدرێت بۆ دروستكردنی پەیوەندی دارایی و بانكی لەگەڵ بانكە جیهانییەكان، بانكەكان دەبێت بەڵگەكانی خۆیان رادەستی بانكی ناوەندی بكەن، چونكە لە ساڵی داهاتوودا بە سیستەمی تازە حەواڵەكردن دەكرێت."

خەلیل غازی، جەخت دەكاتەوە: " ئەم هەنگاوە بەمەبەستی بەرزكردنەوەی بەهای دینارە لە بەرامبەر دۆلار و بۆ ئەوەیە دۆلار كەمتر مامەڵەی پێوە بكرێت."

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی ڕوونی کردەوە، کاری سەکۆ ئەلیکترۆنییەکە لە ساڵانی داھاتوو تەنیا دەبێتە چاودێریی و وردبینیکردنی حەواڵە و پێویستە بانکەکان راستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ بانکەکانی دەرەوەی وڵات دروست بکەن.

بەگشتی هەفتانە بانكی ناوەندیی عێراق ملیارێك دۆلار لەرێگەی سەكۆی ئەلیكترۆنی دەخاتە ڕوو، كە نزیكی 85%ی حەواڵەی دەرەوەیە.

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad