ZNA - ههولێر له ئهنقهره وەزیری دەرەوەی تورکیا، هاکان فیدان و وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، دەیڤد کامیرۆن كۆبوونهوه، ههردوولا جەختیان لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی ئاگربەستی تەواوی بەپەلە لە غەززە و جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەت کردهوه.
لەو دیدارەدا کە لە نوێنەراتیی وەزارەتی دەرەوە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەچوو، پەیوەندیيە هەرێمییەکان بەتایبەتی غەززە و پەیوەنديیە دووقۆڵییەکان تاوتوێ کرا.
فیدان و کامیرۆن دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٣٠ خولەک دووقۆڵی کۆبوونەوە، پاشان دەستیان کرد بە کۆبوونەوەی نێوان شاندەکان.
وەزیری دەرەوەی فیدان جەختی لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی ئاگربەستی تەواوی بەپەلە کرد لە غەززە لەگەڵ جێبەجێکردنی چارەسەری دوو دەوڵەت بۆ فەراهەمکردنی ئاشتیی درێژخایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەروەها باسی لە پەیوەندییە هاوپەیمانییەکان کرد لە چوارچێوەی ناتۆدا.
لای خۆشیەوە، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا کامیرۆن، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا بەوەی سەرکۆمار ئەردۆغان بڕیاری سەرۆکایەتی سەبارەت بە پرۆتۆکۆلی پەیوەست بە بەشداری سوید لە ناتۆ واژوو کردووە و پرۆتۆکۆلەکە پەسەند کراوە.
AA
ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە |