ZNA:هەولێر
توێژەران نیشانەکانی پێنج هەزار کەسی تووشبوویان تاوتوێ کرد، کە پێشوەختە تووشی شێرپەنجەی قۆڵۆن بوون، لەگەڵ ئەوانەش گەیشتوونەتە تەمەنی ٥٠ و بەرەو سەر و تووشی بوون. زاناکان بۆیان دەرکەوت، نیشانەکان بەشێوەیەکی سروشتی لە نەخۆشەکانی شێرپەنجەی قۆڵۆندا دووبارەبووتەوە وەک "کەم خوێنی بەهۆی کەمی ئاسنەوە، کاڵبوونەوەی ژێر پێڵوی چاو، کاڵبوونەوە یان زەردبوونی پێست". دکتۆر یین کاو، پزیشکی نەشتەرگەری گشتی لە زانکۆی واشنتن رایگەیاند، گرنگە وا بیر نەکەینەوە کە شێرپەنجەی قۆڵۆن تەنیا تووشی بەساڵاچووان دەبێت، دەبێت کەسانی گەنجیش ئاگاداری نیشانەکانەکانی بن رەنگە بۆ ئەوانیش مەترسیدار بن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad