ZNA - هەولێر
شاندێکی نەتەوە یەکگرتووەکان چوونە باکوری سوریا و بڕیارە سەردانی عەفرینیش بکەن.
شاندێکی نەتەوە یەکگرتووان کە لە جێگری ڕێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەیڤید کاردن و بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO)، ڕۆزا کریستیان، پێکهاتووە، لە دەروازەی باب ئەلسەلام لە… باکووری ڕۆژئاوای سوریا ئەمڕۆ سەردانی دەوروبەری عەفرینی کرد.
ئەم شاندەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یادی یەک ساڵەی بوومەلەرزەکەدا سەردانی باکووری ڕۆژئاوا دەکەن و سەردانی چەندین نێوەند و پڕۆژە دەکەن کە لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پاڵپشتی دەکرێن.
ئەم هەواڵە 421جار خوێندراوەتەوە |