ZNA- هەولیر
بەڕێوەبەری کشتوکاڵی پارێزگای ورمێ دەڵێت، ساڵانە ٢٧ هەزار تۆن هەنگوێن لەو پارێزگایەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەم دێت کە دەکاتە لەسەدا ٢٢ی بەرهەمی هەنگوین لە ئێراندا.
خەسرەو شابازی دەشڵێت، ٤٦٨ جۆر گیای دەرمانی لە پارێزگای ورمێ هەیە و هەنگوینی پارێزگاکەش کە لە هەڵاڵەی ئەو گیایانە بەرهەم دێت، بۆ دروستکردنی دەرمان و کەلوپەلی جوانکاری و تەندروستی، لە جیهاندا بێوێنەیە.
ئاماژە بەوەش دەکات ٦ هەزار و ٧٠٠ شوێنی هەنگەوانی لە پارێزگاکەدا چالاکن کە ١٢٥ هەزار سندووقی نەریتی و یەک ملیۆن و ٥٠٠ سندووقی مۆدێرنی هەنگ لە خۆ دەگرن و ٦ هەزار و ٢٧٣ هەنگەوان لەو بوارەدا کار دەکەن.
شابازی هەروەها گوتی: ئەو بەرهەمە گرنگەی پارێزگاکە بەهای خۆی پێ نەدراوە و ئاسانکاری بۆ هەناردەکردنی و هاوکاریی هەنگەوانان نەکراوە.
ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە |