ZNA- هەولیر
سەرۆکی ئەمریکا لە نامەیەکدا داوا لە کۆنگرێسی وڵاتەکەی دەکات بەزووترین کات فرۆشتنی فڕۆکەی ئێف-16 بە تورکیا پەسەند بکەن.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ کۆنگرێسی وڵاتەکەی، داوای کرد بەزووترین کات فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگیی ئێف-16 بە بەهای 20 ملیار دۆلار بە تورکیا پەسەند بکەن، چیدیکەش پڕۆسەکە دوا نەخرێت.
ڤێدانت پاتێڵ جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ئاشکرای کرد، هەڵوێستی ئەمریکا و بایدن روونە. ئامانج ئەمەیە تورکیا وەک هاوپەیمانێکی ناتۆ، فڕۆکە جەنگییەکانی لەگەڵ ئەم هاوپەیمانییە یەکانگیربن.
پێش ئەم نامەیەی بایدن بۆ کۆنگرێس لەکاتێکدایە، پەرلەمانی تورکیا رۆژی سێشەممە 23ی ئەم مانگە، بە 287 دەنگی ئەرێ، ئەندامییەتی سویدی لە هاوپەیمانیی ناتۆ پەسەند کرد.
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |