ZNA- هەولیر
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە، حوسیی یەممەنی کەشتیی جەنگیی ئەمریکایان کردبێتە ئامانج.
فەرماندەیی نێوەندیی ئەمریکا، ڕایگەیاند، حوسییەکانی سەر بە ئێران لە یەمەنەوە سێ مووشەکی بالیستیی دژە کەشتییان بەرەو کەشتییەکی ئەمریکا و کەشتییەکی دیکەی بازرگانی لە کەنداوی عەدەن هاویشتووە و یەکێک لە مووشەکەکان چووە ناو دەریا و دوو مووشەکەکەی دیکەش لەلایەن کەشتیی جەنگیی (گرەیڤڵی)یەوە بە سەرکەوتوویی خرانەخوارەوە.
فەرماندهی نێوەندیی ئەمریکا هەروەها بڵاوی کردەوە، هیریشی حووسیان هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە.
حووسی یەمەنی پێش ئەم ڕاگەیەندراوەی ئەمریکا بانگشەیان کردبوو کەشتیەکی ئەمریکاییان لە ئاوی دەریای سووردا بە مووشەک پێکاوە.
ئەم هەواڵە 397جار خوێندراوەتەوە |