ZNA:هەولێر
كە بە یەكێك لە پێكهاتە سەرەكییەكانی خۆراك لە ناوچەی دەریای ناوەڕاست ناسراوە. بەگوێرەی ئەو توێژینەوەیەی توێژەرانی زانكۆی سڤیلیای ئیسپانیا و نەخۆشخانەی كۆستا دیل سۆل ئەنجامیانداوە، ترشی ئۆلیك كە لە نێوان 70 بۆ 80%ی پێكهاتەی ڕۆنی زەیتون پێكدەهێنێت، تایبەتمەندییەكی تێدایە كە یارمەتی خۆپاراستن لە شێرپەنجە و نەخۆشی زەهایمەر دەدات و كۆلیسترۆڵ دادەبەزێنێت. پزیشكەكان ئاماژەیان بە دابەزینی ئاستی ترشی ئۆلیك كردووە لە مێشكی ئەو نەخۆشانەی كە تووشی نەخۆشییەكانی وەك خەمۆكی و نەخۆشی زەهایمەر بوون. ئەركی سەرەكی ترشی ئۆلیك بریتیە لە كاركردن وەك مۆلیكولێكی وزە و پێكهاتەیەكی پەردەی خانەكان، ئۆلیك كاریگەری هەیە بۆ ڕێگریكردن لەسەر ئۆنكۆجینەكان، هەروەها كاریگەری لەسەر ئەپۆپتۆزی هەیە، هەروەها سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات لەڕێگەی ڕێكخستنی خانەكانی پەیوەست بە هەوكردن. یەكێك لە گرنگترین سوودەكانی تایبەتمەندی دژە ئۆكسێنەریەتی، بەو پێیەی دەتوانێت هەم دروستكردن و هەم چالاكیی ئەنزیمە دژە ئۆكسێنەرەكان ڕێكبخات.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad