ZNA-هەولێر
بە گوێرەی هەواڵێكی كەناڵی (الحدث)، ئیدارەی جۆبایدن بیر لە کشانەوەی هێزە سەربازییەكانی وڵاتەكەی لە سووریا ناکاتەوە. ئەمەش دوای ئەوە هات کە گۆڤاری (فۆرن پۆلیس) بڵاوی كردەوە، كە سەرچاوەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و پنتاگۆن ئاشکرایان کردووە، واشنتۆن بیر لە ئەگەری کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا دەکاتەوە. گۆڤارەكە بڵاویشی كردووهتەوە، كە گفتوگۆیەک لەناو ئیدارەی ئەمریکادا بەڕێوە دەچێت سەبارەت بەوەی کەی و چۆن ئەو هێزانە بکشێنەوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad