هەولێر : ZNA 1. زۆری كێش : ئەگەر بڕێكی زۆر لە ماددە ڕیشاڵیەكان نەخوێت ڕەنگە هۆكارێك بێت بۆ زۆری كێش و قەڵەوی ورگ، چونكە ڕیشاڵەكان وا لە مرۆڤ دەكەن زووتر هەست بە تێری بكات و بڕێكی زۆر لە ئاوو وزەیەكی زۆر كەمی تێدایە، هەروەها ماوەیەكی زیاتری دەوێت لەكاتی جوێن و هەرس كردن بۆیە بڕی كەمتر خواردنت پێ دەخورێت.
2. بەرزی كولیستڕۆڵی خراپ لەناو خوێن : ماددە ڕیشاڵیەكان یارمەتی دابەزاندنی چەورییە سیانیەكان و كولیستڕۆڵی خراپ و بەرزبوونەوەی كولیستڕۆڵی باش دەدەن.
3. كۆنتڕۆڵ نەكردنی ئاستی شەكرە ؛ یەكێك لە هۆكارەكان كەم خواردنی ڕیشاڵەكانە، چونكە یارمەتی دابەزاندنی شەكرەی ناو خوێن دەدەن.
4. برسی بوونی بەردەوام و هەست بەبرسیەتی كردن دوای ماوەیەكی كەم لە خواردن.
5. قەبزی و كێشەكانی تری كۆئەندامی هەرس وەك ئاوسانی سك و غازاتی زۆرو هەندێ جۆری سك چوون.
6. هەست بە خەواڵویەتی كردن دوای خواردن : یەكێك لە هۆكارەكان نەخواردنی ماددە ڕیشاڵەكانە
. (د. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پزیشكی پسپۆڕی زانستی خۆراك)
ئەم هەواڵە 364جار خوێندراوەتەوە |