English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕێگەكانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی قۆڵۆن
2024-01-24 [04:22 AM]

ZNA: هەولێر


خۆپاراستن و ڕێگریكردن لە توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن چەندین ڕێگای هەیە لەوانەش وەرزشكردن و چاڵاكی بەردەوامی جەستە، وازهێنان و دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان و خواردنی بڕێكی باش لە سەوزە، بە شێوەیەك، كە ڕۆژانە لە (30) گرام كەمتر نەبێت

 

. ڕێگاكانی خۆپاراستن و ڕێگریكردن لە توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن كامانەن ؟

 

1. وەرزشكردن و چاڵاكی بەردەوامی جەستە.

 

2. وازهێنان و دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان.

 

3. دابەزاندنی كێشی جەستە لەو كەسانەی كە قەڵەون، چونكە دەركەوتووە كە قەڵەوی دەبێتە هۆی چەند شێرپەنجەیەكی ئەندامەكانی جەستە، شێرپەنجەی قۆڵۆن یەكێكە لەو شێرپەنجانەی، كە پەیوەندی بە قەڵەوییەوە هەیە، دابەزاندنی كێش و ڕێگریكردن لە قەڵەوی یەكێكە لە ڕێگاكانی خۆپاراستن لە شێرپەنجەی قۆڵۆن.

 

4. خواردنی بڕێكی باش لە سەوزە، بە شێوەیەك، كە ڕۆژانە لە (30) گرام كەمتر نەبێت.

 

5. دووركەوتنەوە لە خواردنەوە كهۆلیەكان.

 

6. كەمكردنەوەی خواردنی گۆشتی سوور بە تایبەتی گۆشتی ئامادەكراوی لە قووتو نراو.

 

7. خواردنی بڕی پێویست لە ڤیتامین دی و كالیسیۆم، چونكە دەركەوتووە، كە كەمی ڤیتامین دی دەكرێت یەكێك بێت لە هۆكارەكانی شێرپەنجەی قۆڵۆن.

 

8. ئەنجامدانی هەناوبینی (نازوور) ی پێشوەختە بۆ قۆڵۆن یەكێكە لە ڕێگا گرنگەكان، هەموو كەسێك لە دوای تەمەنی (45) ساڵیەوە پێویستە نازووری قۆڵۆن ئەنجام بدات هەموو (10) ساڵ جارێك. ئەگەر شێرپەنجەی قۆڵۆن لە خێزانێك هەبوو ئەوا پێویستە ئەندامانی دیكەی خێزانەكە لە پێش تەمەنی (45) ساڵییەوە نازووری قۆڵۆن ئەنجام بدەن. (د. حەبیب مەحمود – پزیشكی پسپۆڕی نەخۆشییەكانی نەشتەرگەری كۆئەندامی هەرس و جگەر)





ئەم هەواڵە 505جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad