هەولێر : ZNA سەرجەم ئەو دەرمانانەی دەدرێن بە نەخۆش، هەستیارییان بەرامبەر بە جۆرە خۆراكێك هەیەو پێویستە یان رەچەتەی دەرمانەكە بخوێنرێتەوە یان لە پزیشكی پسپۆڕی دەرمان و دەرمانساز پرسیار بكرێت، چونكە زۆرجار ئەو دەرمان و خۆراكانەی كارلێك دەكەن، زیانیان بۆ سەر تەندروستی هەیە
. بە جۆرێك لەگەڵ ئەو دەرمانانەی كولیسترۆڵی خوێن دادەبەزێنن نابێ میوەی سندی بخورێت. هەروەها لەگەڵ دەرمانی ئەنتی بیوتیكدا نابێ ماست و پەنیرو دۆ بخورێت و بخورێتەوە
. لەگەڵ وەرگرتنی ئەو دەرمانانەی خوێن خەست دەكەنەوە یان خڕۆكەكان بەهێز دەكەن، نابێ سەوزەی وەك سپێناخ و كەلەرم و كاهو و برۆكلی بخورێت
. دەرمانی ئازارشكێن و دەروونی لەگەڵ خواردنەوە كحولییەكاندا ناخورێت
. بەپێچەوانەوە زیانی هەیەو ئاماژەكانی سەرئێشەو بێهێزی و خەواڵوویی دەردەكەون. ئەو خواردنەوانەی كافئینیان تێدایە وەك شیكۆلاتەو قاوەو چا، نابێت لەگەڵ دەرمانە دەرونییەكاندا بخورێت.
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |