ZNA - هه‌ولێر
وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد، حکومەتی ئەمریکا نامەیەکی ئاراستە حکومەتی عێراق کردووە، بەڵام ناوەڕۆکی نامەکەی ئاشکرا نەکردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە(24 ی کانوونی دووەمی 2024)، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئاشکرای کرد، حکومەتی ئەمریکا نامەیەکی ئاڕاستەی حکومەتی عێراقی کردووە، بێ ئەوەی ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکا ئاشکرا بکات.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 24ـی كانوونی دووه‌می 2024) فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆكوه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازی له ئیلینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق كردووە و، له دیدارێكدا نامه‌یه‌كی گرنگی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكای بۆ حكومه‌تی عێراق پێگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەسەر ناوەڕۆکی نامەکەی ئەمریکا کۆ دەبێتەوە، هیچ روون نییە حکومەتی عێراقی چۆن و بە چ شێوازێک وەڵامی نامەکەی حکومەتی ئەمریکا دەداتەوە، بەڵام ئاشکرایکردووە کە لایەنە پەیوەندیدارەکان هەنگاوی پێویست دەگرنە بەر پاشی ئەو نامەیە.
ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە |