ZNA - ههولێر
ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری، ئێران گەیشتە تورکیا و لەلایەن وەزیری وەرزش و لاوانی ئەم وڵاتەوە پێشوازیی لێ کرا.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24/1/2024، ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران بە سەردانێکی فهرمی گەیشتە تورکیا و بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئهنجوومهنی یەكێتیی رێكخستنی باڵای ئێران و توركیا بەشداری بکات.
سەرۆک کۆماری ئیران لە دوای گەیشتنی لە فڕۆکەخانەی ئەسەن بوغا لەلایەن عوسمان ئەشکین باک وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیاوە پێشوازیی لێ کرا.
ئاژانسی (BBC)ی توركی بڵاوی كردووەتەوە، لە كۆبوونەوەكەدا، باس لە پرسی غەززە دەكرێت، پلانێك دادەڕێژن، تا بتوانن كۆتایی بەو شەڕ و كوشتارەی غەززە بێت، بەڵام ئیسرائیل، كە لایەنێكی سەرەكیی شەڕەكەیە، بە زمانێكی زۆر توند لەگەڵ ئێران و توركیا قسە دەكات، بۆیە وەكوو ئەوەی میدیاكان باسی دەكەن، ئەو دوو وڵاتە ناتوانن كاریگەرییان لەسەر ئیسرائیلدا هەبێت.
دوای ئەو كۆبوونەوەیە، رەئیسی و ئەردۆغان، دوو قۆڵی و بەبێ ئامادەبوونی وەزیرەكان كۆ دەبنەوە، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە گرژییەكانی ناوچەكە دەكەن، بەتایبەت لە سووریا و لە عێراق.
ئەم هەواڵە 403جار خوێندراوەتەوە |