ZNA - هەولێر
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا چەندین جار داوای لە چین کردووە بە مەبەستی وەستاندنی هێرشی حووسیانی یەمەن بۆسەر کشتییە بازرگانەکان لە دەریای سوور گوشار بخاتە سەر ئێران.
ڕۆژنامەیەکی چاپی ئەمریکا رۆژی چوارشەممە ٢٤ی کانوونی دووهەم، بڵاوی کردەوە، ویلایەتە یەکگروتوەکانی ئەمریکا چەند جاران داوای لە چین کردووە داوا لە ئێران بکات پێش بە هێرشی حووسیانی لایەنگری خۆی بگرێت بۆ ئەوەی لە دەریای سوور هێرش نەکەنە سەر کەشتییە بازرگانیەکان.
ڕۆژنامەی فانشناڵ تایمز، لە زمان چند لێپرسراوی ئەمریکاییەوە نووسی ئەنجامی گوشاری دپیلۆماسیی پەکین لەمبارەیەوە بۆسەر ئێران هەتا ئێستا دەرنەکەوتووە.
بە گوتەی ئەم بەرپرسە ئەمریکاییە، "جەیک سۆیڤان"، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان و جێگرەکەی "جۆن فاینەر"، لە چاوپیکەوتنی مانگی ڕابردوو لە گەڵ "لیوجیانچائو" سەرۆکی بەشی نێودەوڵەتیی پارتی کۆمەنیستی چین لە واشنتن، لەم بارەیەوە قسەیان کردووە.
فاینشناڵ تایمز، لە زمان سەرچاوکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاوە بڵاوی کردووتەوە، ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لەم بارەیەوە لەگەڵ بەرپرسانی چینی قسەی کردووە.
پەکین هەفتەی ڕابردوو لە بیاننامەیکی نەرم ونیاندا داوای لە لایەنەکانی پێوەندیدار کرد ئاسایشی تێپەڕینی کەشتییان بە دەریای سووردا مسۆگەر بکەن.
ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە |