ZNA- هەولێر واشنتن پاداشتی 15 ملیۆن دۆلاری پێشکەش بە هەرکەسێک کردووە کە هەر زانیارییەک لەبارەی بازرگانێکی ئێرانییەوە پێبدات کە "تۆڕێکی نێودەوڵەتی بەڕێوەبردووە کە یارمەتی سوپای پاسدارانی ئێرانی داوە بۆ بەدەستهێنانی تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو بۆ پەرەپێدانی چەک".
بەپێی ئەوەی لە ماڵپەڕی پاداشت بۆ دادپەروەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بڵاوکراوەتەوە، "تۆڕەکە حوسێن حاتفی ئەردەکانی بەڕێوەی دەبات لە ماوەی 10 ساڵی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕۆژهەڵاتی ئاسیا چالاک بووە، لە ڕێگەی کۆمپانیاکانی مالیزیا و هۆنگ کۆنگەوە، بۆ کڕین و گواستنەوەی کەرەستە و تەکنەلۆژیای هەستیار، ئامێر و پێکهاتەکانی دروستکراوی ئەمەریکا و وڵاتانی دیکە".
دەشڵێت: حاتفی هەندێکی تر بۆ ڕێکخراوی گەشەپێدانی سەربازی هێزی ئاسمانی سوپای پاسداران، و بۆ پەرەپێدانی بەرنامەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، بەتایبەتی جۆری "شەهید-136" و 131، کە هاوکات گواستراوەتەوە بۆ رووسیا و بۆ دەستپێکردنی هێرش بۆ سەر ئامانجە مەدەنی و سەربازییەکانی ئۆکرانیا بەکاردەهێنرێت.
لە 19ی کانونی یەکەمی ساڵی 2023، وەزارەتی دادی ئەمەریکا، تۆمەتێکی لەسەر ئەردەکانی ئاشکرا کرد کە بە ئەنجامدانی تاوانی پەیوەندیدار بە کڕینی ئامێرە ئەلیکترۆنییە وردەکانی دوو بەکارهێنان کە لە ئەمەریکا بۆ بەرژەوەندی سوپای پاسدارانی ئێران دروست دەکرێن، تۆمەتبار کرد.
لە هەمان کاتدا وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بەپێی فەرمانی جێبەجێکاری 13382 کە بڵاوکەرەوەی چەکی کۆمەڵکوژ و ئامرازەکانی گەیاندنی دەکاتە ئامانج، ئەردەکانی و 10 دامەزراوەی پەیوەندیداریان خستە لیستی هاووڵاتییە دەستنیشانکراوەکانەوە.
سزاکان هەموو مامەڵەیەک لەلایەن کەسانی ئەمەریکی یان لەناو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاوە قەدەغە دەکەن، لەوانەش ئەو مامەڵانەی کە لە ڕێگەی ئەمەریکاوە تێدەپەڕن، کە هەر موڵکێک یان بەرژەوەندییەک لە موڵک و ماڵی کەسانی بلۆککراو یان دیاریکراودا دەگرێتەوە.
ئەم هەواڵە 487جار خوێندراوەتەوە |