ZNA- هەولێر سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا، ئەمەریکا بەوە تۆمەتبار دەکات کە ڕێگری لە هەموو هەوڵەکان دەکات کە ئامانج لێی ڕاگرتنی توندوتیژی نێوان فەڵەستینییەکان و ئیسرائیلییەکانە.
لاڤرۆڤ لە میانی دانیشتنێکی ئەنجومەنی ئاسایشدا گوتی: "تا ئێستا ئەنجومەنەکەمان نەیتوانیوە وەڵامێکی گونجاو بۆ ئەم ئاڵنگارییە جدییە بداتەوە و کە هۆکارەکەی زانراوە"، "ئەوە هەڵوێستی ئەمەریکایە، کە ڕێگری لە هەموو هەوڵ و دەستپێشخەرییەک دەکات بۆ ڕاگرتنی خوێنڕشتن لە ناوچە داگیرکراوەکان".
وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەشکرد، "دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی توندی قەیرانی ئێستا، کە دەبێت ئاسانکاری بۆ بکرێت بە داواکردن لە ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ئاگربەست، پێشنیار دەکەین ڕاوێژکاری لەسەر ئاستی وەزاری ئەنجامبدرێت بۆ بەهێزکردنی پێگەی یاریزانە سەرەکییەکان لە ناوچەکە و پاشان هەنگاوی پراکتیکی پەرەپێبدەن بۆ ئاسانکاری بۆ گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی فەڵەستین".
لاڤرۆڤ ئاماژەی بەوەدا، کە لە "قۆناغێکی دواتردا پێویستە کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بۆ یەکلاییکردنەوەیەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت، کە مەبەست لێی ڕاگەیاندنی دامەزراندنی دەوڵەتی فەڵەستین و داڕشتنی ڕێوشوێنی پێویست بۆ گەرەنتیکردنی متمانەپێکراوانەی ئاسایشی ئیسرائیل و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و هەموو وڵاتانی ئیسلامی بە گشتی".
ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە |