English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
2024-01-24 [08:20 AM]

ZNA-هەولێر



ئەمڕۆ چوار شەممە    24 2024 -01-  
کەش /  ئاسمان بەگشتی هەور دەبێت , لەگەڵ باران بارین لەکاتی جیا جیادا , ناوچە شاخاوییەکان بارانی مامناوەندی دەبێت و ناوچە سنووریەکان بەفرێکی کەمی دەبێت , سەنتەری پارێزگاکان تا کاتەکانی دوای نیوەرۆ ئەگەری تاوە بارانی کەم کەمی هەیە , رێژەی باران بارین لە ئەمرۆدا لەم ناوچانە کەمێک زیاتر دەبێت بەتایبەت لە( قەڵادزێ-دوکان-رانیە-کۆیە-بەشی باکوری رۆژهەڵاتی سەنتەری پارێزگای هەولێر) لەئێوارەدا کاریگەری باران کەم دەبێتەوە.
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند  ( 10 – 15  ) کم /ک دەبێت .
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما /   نزم دەبێتەوە بە چەند پلەیەک بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 7  –  9 ) کم  دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی پێنج شەممە   2024 -01-25
کەش / ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت , بەفر بارین لەسەر ناوچە سنوریەکان و بەشێک لە لووتکەی شاخە بەرزەکان بەفر بارینی دەبێت , سەبارەت بە باران بارین لە هەندێ کاتدا لەناوچە جیاجیاکان نمە بارانی کەم دەبێت لە سنوری پارێزگای دهۆک و هەولێرو کرکوک , سنوری ناوچە جیا جیاکانی پارێزگای هەڵەبجە و سلێمانی ئاستی دابارینی زیاتر دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 15 ) کم /ک دەبێت 
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
مەوداى بینین/ / لە نێوان ( 8  –  9 ) کم  دەبێت . 
پلەکانی گەرما /   نزیک دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر     :  14 پلەى سیلیزى
سلێمانی   : 14  پلەى سیلیزى
دهۆک      : 13   پلەى سیلیزى
کەرکووک   : 16 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە   : 15  پلەى سیلیزى
 زاخۆ    :   13 پلەى سیلیزى
گەرمیان  : 18 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران:   2پلەى سیلیزى
سۆران  :  10 پلەى سیلیزى
بەشى پێشبینى    2024 -01-24





ئەم هەواڵە 361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad