ZNA-هەولێر
راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایدەگەیەنێت بە ئامانجگرتنی بارەگاکانی حەشد هێرشکردنە بۆ سەر سەروەری عێراق. ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی کانوونی دووەمی 2024، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر (X)، بڵاوی کردووەتەوە، بە ئامانجگرتنی بارەگای هێزەکانی حەشد، هێرشکردنە و پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەری عێراقە و یارمەتیدەر نییە بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە، بۆیە باشتروایە ئەمریکا فشار بکات و دوژمنکارییەکانی سەر غەززە رابگرێت، لە بری ئەوەی بنکە و دامەزراوە نیشتمانییەکانی عێراق بکاتە ئامانج.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad