ZNA- هەولێر
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئاشکرایکرد، وەک بەشێک لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ وەڵامدانەوەی هێرش و چالاکییە نایاساییەکانی حوسییەکان لە ناوچەکە. 22ی ئەم مانگە کاتژمێر 11 و 59 خولەکی شەو بە کاتی سەنعا، هێزەکانی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا هاوشان لەگەڵ هێزەکانی بەریتانیا و بە هاوکاری هەریەک لە ئوسترالیا، بەحرەین، کەنەدا و هۆڵەندا، هەشت بنکەی حوسییەکان لە یەمەن کرانە ئامانج.
ئاماژەی بەوەشدا، لە هێرشەکان ئەو شوێنانە کراونەتە ئامانج، کە لێوەی کەشتی جەنگی ئەمریکا و کەشتییە بازرگانییەکان لە دەریای سوور بە ئامانجگیراون، لەوانەش سیستمی مووشەکهاوێژ، سیستمی بەرگری ئاسمانی و چەند کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی.
ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە |