ZNA: هەولێر -ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە، ئەمەش سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی چاو هەی
. -ئەو ترشانەی لە پڕتەقاڵ و سندیدا هەیە ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ کەم دەکەنەوە
. -پڕتەقاڵ سەرچاوەیەکی سەرەکی ڕیشاڵەکانە هەستی تێربوون زیاد دەکات ئەمەش هۆکارێکە بۆ پاراستنی کێشی لەش، یارمەتی جوڵەی ڕیخۆڵەکان و کەم کردنەوەی کۆلیستڕۆڵ دەدات، هەروەها کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکر لەخوێندا دەکات.
-ئەو ڕیشاڵانەی لە پڕتەقاڵدا هەیە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن،سی، گەدە و جۆرەکانی دیکەش کەم دەکەنەوە
. -پڕتەقاڵ ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستی پێستدا هەیە، ڕۆژانە خواردنی یەک پڕتەقاڵ سوودێکی زۆر بە پێست دەگەیەنێت و دەیپارێزێت، چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی
. -یارمەتی تەندروستی ئێسک، ددان و بۆریە خوێنەکان دەدات.
ئەم هەواڵە 427جار خوێندراوەتەوە |