هەولێر : ZNA کۆلاجین بەشێکی سەرەکیە بۆ تەندروستی پێست، ماسولکە، ئێسک و ئەندامەکانی دیکەش، جەستە خۆی ناتوانێت ترشەئەمینیەکان بەرهەمبهێنێت بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجین، بۆیە پێویستە پشت بە سەرچاوەکانی پڕۆتین ببەسترێت کە هەموو ترشە ئەمینیەکانیان تێدایە
. بەپێی ماڵپەڕی”تایمز ئۆف ئیندیا” کۆلاجین تەنها بۆ تەندروستی پێست گرنگ نییە بەڵکو سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی جەستە هەیە ئەوانیش
: -یارمەتی نوێبوونەوەی پێست دەدات، نەرمیدەکاتەوە و ڕێگری لە دروستبوونی کێشەکانی دەکات. -پارێزگاری لە تەندروستی ئێسکەکان دەکات و ئازاری جومگەکان کەمدەکاتەوە.
-سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس و ڕیخۆڵە هەیە. -یارمەتی بەهێزبوونی قژ، نینۆک و ددانەکان دەدات.
-کۆلاجین دوودڵی و دڵەڕاوکێی کەمدەکاتەوە. سەرچاوە سروشتییکەنای کۆلاجینیش بریتین لە، مریشک، هێلکە، ماسی، بەرهەمەشیرەمەنیەکان، کینوا، میوە مزرەکان، شاتوو، تەماتە، ئاڤۆکادۆ، سەوزەواتەکان، سیر، بیبەری شیرین و فاسۆلیا.
ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە |