ZNA :هەولێر -ئاردی شۆفان شۆفان و ئاردی شۆفان سەرچاوەیەکی سەرەکی وزەیە بۆ مێشک، دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان یارمەتی منداڵ دەدات بۆ ماوەیەکی زۆر هەست بە تێربوون بکات و لە خواردنە خێراکان دوورکەوێتەوە، ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامینەکانی بی و ئی و کانزای زینکی تێدایە یارمەتی باشترکردنی کردارەکانی مێشکی منداڵ دەدات.
-ماسی ماسیەکان دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا3 سوودی بۆ تەندروستی و گەشە کردنی مێشک هەیە، ڕۆڵێکی زۆری لە دروستکردنی خانەکانی لەشدا هەیە بۆیە پێویستە هەفتەی جارێک بخورێت.
-شیرەمەنیەکان شیر،ماست و پەنیر ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین و ڤیتامینەکانی تێدایە کە یارمەتی گەشەی مێشک دەدات، ڕێژەیەکی زۆر کانزای کالیسیۆمی تێدایە گرنگییەکی زۆری بۆ گەشە کردنی ددان و بەهێزکردنی تەندروستی ئێسکەکان هەیە.
-هێلکە ڕێژەیەکی باش کاربۆهیدرات و پڕۆتینی و ڕێژەیەکی کەم چەوری تێدایە، لە ژەمی بەیانیاندا سوودێکی زۆر بە منداڵ دەگەیەنێت و چالاکی پێدەبەخشێت، یارمەتی چالاک کردنی بیرەوەری دەدات.
ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە |