English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای ئیسرائیل: زیاتر له‌ بیست ئەفسەر و سەربازمان لە غەززە كوژران
2024-01-23 [09:48 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ سێشەممە، 23-01-2024، دانیال هاگاری، گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە دوێنێ دووشەممە، 22-01-2024، 24 ئەفسەر و سەربازی سوپای وڵاتەکەی لە کەرتی غەززە لەکاتی رووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ چەکدارانی حەماس کوژران.

هاگاری لەبارەی چۆنیەتی کوژرانی ئەو سەربازە و ئەفسەرە سەربازییەی سوپای وڵاتەکەی، ئەوەی خستەڕوو، 21 لەو سەربازانە لە ئەنجامی ئاراستەکردنی مووشەکی "ئاڕ پی جی" لەلایەن حەماسەوە بۆ تانکە سەربازییەکانی سوپاکەیان کوژراون.

رۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 400 ئیسرائیلی کوژران و سەدانی دیکەش برینداربوون، هاوکات  240 هاووڵاتیی ئیسرائیل وەکو بارمتە لەلایەن حەماسەوە ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

هه‌روه‌ها بەگوێرەی ئاماری سوپای ئیسرائیل لە دەستپێکی شەڕی غەززە لە 7ـی تشرینی یەکەمی 2023، تا ئێستا زياتر له‌ 500 سەربازی ئیسرائیل کوژراون.

 

K24





ئەم هەواڵە 577جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad