ZNA: هەولێر چەرەساتەکان دەوڵەمەندن بە کانزا و ڤیتامینە بەسوودەکان کە سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی جەستە هەیە، ڕۆژانە خواردنی ئەو جۆرە چەرەساتانەی خوێیان تێدانییە سوودێکی زۆر بە تەندروستی دەمارەخوێنەکان و دڵ دەگەیەنن و چارەسەری چەندین نەخۆشی دەکەن
. توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە ڕۆژانە خواردنی دوو بۆ سێ کەوچکی گەورە لە چەرەساتەکان چارەسەری نەخۆشی خەمۆکی دەکەن، هەروەها هەوکردنەکانی جەستە کەمدەکەنەوە و خانەکان دەپارێزن.
چەرەساتەکان چەوری سوودبەخشیان تێدایە ئەگەر زیادەڕەوی لە خواردنیاندا نەکرێت کۆنتڕۆڵی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ و شەکری خوێن دەکەن، مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ کەمدەکەنەوە، بەڵام باشترە ئەو جۆرە چەرەساتانە بخورێن کە خوێیان تێدانییە یان ڕێژەیەکی زۆر کەمیان تێدایە، بۆئەوەی نەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن.
ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە |