ZNA: هەولێر
١.لاوازبوونی بینین، کەمبوونەوەی توانای بینین یەکێکە لە نیشانە سەرەتاییەکانی بەرزبوونەوەی ئاستی دەردانی ئەنسۆلین، مرۆڤ دەتوانێت بە زەحمەت سەرنجی لەسەر شتەکان بێت و بەهۆی کەم بینینەوە تووشی ناڕەحەتی دەبێت.
٢.پەڵەی تاریک، پەڵە رەش و تاریکەکان لەوانەیە لە بازنەی بینینی مرۆڤدا دەربکەون، کە بریتین لە پەڵەی بچووک کە لە کاتێکدا مرۆڤ سەیری هەر تەنێک دەکات، دەسوڕێنەوە.
٣. میزکردنی بەردەوام، کاتێک رێژەی شەکر زیاد دەکات، گورچیلەکان بە باشی کار ناکەن و دەتوانێت ببێتە هۆی میزکردنێکی زۆر زیاتر.
٤. خورانی پێست، بەهۆی وشکبوونەوەی جەستە کە بەهۆی میزکردنی زۆرەوە دروست دەبێت، خورانی پێست روودەدات.
٥. درەنگ چاکبوونەوەی برینەکان، بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر لە خوێندا دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی هاتوچۆی خوێن، ئەمەش دەبێتە هۆی تێکچوونی دەمارەکان یان چاکبوونەوەی برینەکان بە هێواشی.
٦. گۆڕانی کێش، دابەزین یان زیادبوونی لەناکاوی کێش، هەرکامێکیان دەشێت نیشاندەرێکی سەرەتایی نەخۆشی شەکرە بێت.
ئەم هەواڵە 340جار خوێندراوەتەوە |