هەولێر : ZNA ١. هۆڕمۆنەکانی دوودڵی: کاتێک دەست بە گریان دەکەیت هۆرمۆنەکانی دوودڵی دەردەچن، ئەم هۆڕمۆنانە بە شێوەیەکی سروشتی گۆڕانکاری لە جەستەدا دروست دەکەن، توندی سەرئێشە لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، هەندێک کەس تووشی سەرئێشەیەکی ئاسان دەبن، رەنگە هەندێکیان گەشە بکەن بۆ شەقیقە.
٢. ئازاری کەلێنی سەر (جیوب): چاو، لووت، گوێ و گەروو هەموویان لە ناوەوە پێکەوە بەستراون، کاتێک فرمێسک لە چاوەکانەوە دێتە دەرەوە، بەرەو ناو کەلێنەکان دەگەڕێنەوە، دەبنە هۆی دروستبوونی پەستان، بۆیە لە ئەنجامی ئەم پەستانەدا ئازاری کەلێنی سەر دروست دەبێت.
٣. هەوکردن: بەپێی زۆرێک لە توێژینەوەکان، گریان دەبێتە هۆی هەوکردن لە جەستە و خورانی دەمارەکانی دەموچاو، ئەم دەمارانەی دەموچاو زۆرجار پەیوەندییان بە شەقیقە و جۆرەکانی تری سەرئێشە هەیە.
٤. سەرئێشەی باو: زۆرینەی ئەو سەرئێشەیەی کە لەدوای گریان تووشی خەڵکی دەبێت بریتییە لە سەرئێشەی باو، کاتێک روودەدات کە ماسولکەکانی سەر کرژ دەبن، دەبنە هۆی دروستبوونی هەندێک ئازاری دیکەی وەک، ئازاری شان و مل.
ئەم هەواڵە 343جار خوێندراوەتەوە |