ZNA:هەولێر لە کاتی خواردنی گۆشتێكی زۆر دا دەبینین دواتر تووشی كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌بین و هه‌ندێك جار جه‌ڵته‌ی دڵ و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستان به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت .
ناخۆشترین و بێ بایه‌خترین كاریگه‌ری لای خه‌ڵك ئه‌و سه‌ر ئێشه‌یه یه كه به‌هۆی خواردنی گۆشته‌وه تووشت ده‌بێت ، هۆكاری ئه‌و سه‌رئێشه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زۆری ڕێژه‌ی تایرامین ، تایرامین مادده‌یه‌كه له ناو گۆشتدا و ده‌بێته هۆی زیادبوونی فشاری خوێن و چوونی زیاتری خوێن بۆ سه‌ر ، به‌و شێوه‌یه سه‌رت فورس ده‌كات و تووشی سه‌ر ئێشه‌یه‌كی توندت ده‌كات .
هه‌روه‌ها ده‌بێته‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن و زۆرجار تووشی نه‌خۆشییه‌كی دڵت ده‌كات .
بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رئێشه‌یه‌ی به‌هۆی گۆشتی سووره‌وه تووشت ده‌بێت پێویسته ڕێژه‌ی خواردنی گۆشت كه‌م بكه‌یته‌وه و له بڕی ئه‌وه گۆشتی مریشك و ماسی بخۆیت چونكه تایرامینیان تێدانییه و نابنه هۆی سه‌ر ئێشه .
هه‌روه‌ها ده‌توانیت گۆشت تێكه‌ڵ بكه‌یت له گه‌ڵ خواردنی هه‌مه جۆردا وه‌كو سه‌وزه و چه‌ند مادده‌یه‌كی تر كه كاریگه‌ری تایرامین كه‌مده‌كاته‌وه و نایهێڵێت ، هه‌روه‌ها پێویسته له دوای هه‌موو نان خواردنێك میوه بخۆیت و نه‌هێڵیت كاریگه‌رییه‌كانی گۆشت كاریگه‌ری خراپی له سه‌ر ته‌ندرووستیت هه‌بێت
ئەم هەواڵە 382جار خوێندراوەتەوە |