ZNA-هەولێر بێهنام بەختیاری سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەسازیی کانزایی و بازرگانی گەرمەسار رایگەیاند، تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری پیشەسازی گەرمەساز لە رۆژئاوای پارێزگای سمنانی باکووری رۆژهەڵاتی ئێران روویداوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی و تەندروستی چوونەتە شوێنی تەقینەوەکە.
هەروەها ئاماژەیداوە، تاوەکوو ئێستا هۆکاری تەقینەوەکە نەزانراوە، بەڵام دەنگێکی بەهێزی هەبووە و لە چەند ناوچەیەکی دەوروبەری دەنگی تەقینەوەکە بیستراوە.
لەلایەن خۆیەوە، رەزا خانی سەرۆکی شارەوانی گەرمەسار رایگەیاندووە، بەم زووانە هۆکار و زیانەکانی رووداوەکە بڵاو دەکەینەوە.
ئەم هەواڵە 457جار خوێندراوەتەوە |