English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لالیگا.. بەرشەلۆنە بە سەرکردایەتی تۆرێس سەرکەوتنێکی زەحمەتی بەدەستهێنا
2024-01-21 [08:41 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریێکی تری بەهێزی هەفتەی 21ی خولی ئیسپانیا، هەردوو یانەی ریال بێتیس و بەرشەلۆنە ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی بەرشەلۆنە توانی یارییەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە 

 

لە تایمی یەکەمدا بارسا باشتر بینرا و توانی گۆڵێک لە خولەکی 21 لەلایەن یاریزان فێران تۆرێس تۆماربکات و ئەو تایمە بەو گۆڵە کۆتاییهات.

 

لە سەرەتای تایمی دووەم و لە خولەکی 48دا تۆرێس گۆڵی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمارکرد، بەڵام ریال بێتیس هەوڵەکانیان چڕکردەوە و لە ڕێگەی ئیسکۆ توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 56 و 59 تۆماربکات،

بارسا ئەم ئەنجامەی قبوڵنەکردو توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی زیادکراودا 91 و 92 لەڕێگەی جواو فلێکس و تۆرێس تۆماربکات و یارییەکە لە سوودی خویان کۆتایی پێبهێنێت.

 

بەم سەرکەوتنە، یانەی بەرشلۆنە بووە خاوەن 44 خاڵ و لە پلەی سێیەمی ڕیزبەندی دێت، ریال بێتیسیش 31 خاڵی هەیە و لە پلەی نۆیەمدایە.





ئەم هەواڵە 388جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad