ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 21ی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی لیڤەرپوولی پێشەنگ لەدەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی بورنمۆس بوویەوە.
لە ئەنجامدا ڕێدز توانی یارییەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە بورنمۆسی خاوەن یاریگا بهێنێت.
تایمی یەکەم هەردوو یانە چەندین هەوڵیاندا و چەند هێرشێکیان کردە سەر گۆڵی یەکتری، بەڵام هیچکامیان سەرکەوتوونەبوون و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
لە تایمی دووەمدا، لیڤەرپوول باشتر دەرکەوت و توانی چوار گۆڵ لەڕێگەی یاریزانان داروین نونێز دوو گۆڵ و دێگۆ جۆتا دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 49، 70، 79 و 93 تۆماربکات
بەم سەرکەوتنە، یانەی لیڤەرپوول بەردەوامە لە ڕکابەری و پێگەی خۆی لە پێشەنگی ڕیزبەندی بەهێزترکرد بە کۆکردنەوەی 48 خاڵ، بورنمۆسیش 25 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 415جار خوێندراوەتەوە |