ZNA- هەولێر
به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حه‌ماس له غه‌ززه ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌٢١ی کانوونی دووهەم ڕایانگه‌یاند، ژماره‌ی ئه‌و فه‌له‌ستینیانه‌ی له دوای 15ی ئۆکتۆبهره‌وه له هێرشه‌کانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه کوژراون، لە 25 هه زار که‌س تێپه‌ڕیوه .
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، هێزەکانی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس لە چەند شوێنێک لە جەبەلیاوە لە باکوورەوە هەتا خان یونس لە باشوور، سەرقاڵن.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە هەروەها ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا و یەکێک بوو لە ڕۆژە کوشندەکانی شەڕەکە تا ئێستا، ١٧٨ فەلەستینی کوژراون.
وەزارەتی تەندروستیی غەززە ڕایگەیاند، لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە تا ئێستا ٢٥ هەزار و ١٠٥ فەلەستینی لە هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون و ٦٢ هەزار و ٦٨١ کەسیش بریندار بوون.
ئەم هەواڵە 586جار خوێندراوەتەوە |