ZNA- هەولێر
بەڕێوەبەری خانەی چاودێریی کۆچی ئێران دەڵێت، وڵاتەکەی کەوتووەتە بەردەم شەپۆلێکی تونی کۆچی هاووڵاتییان بۆ دەرەوەی وڵات.
بەهرام سەلواتی باس لەوە دەکات، خێرایی پەرەسەندنی کۆچی هاووڵاتییانی ئێرانی لە خێرایی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا زیاترە و وڵاتەکەی لەگەڵ گەورەترین ئاڵنگاریی هێزی مرۆیی و قورسترین دیاردە ڕووبەڕوو بووەتەوە و گەورەترین سەرمایەی وڵات بێ خاوەن بووە.
دەشڵێت، لە ساڵی ٢٠٢٣دا بۆ ڕاکێشانی توانا و لێهاتووییە مرۆییەکان لە نێوان ١٣٤ وڵاتدا ئێران پلەی ١١٦ی بەر کەوتووە.
پێشتر ڕەسووڵ سادقی، مامۆستای کۆمەڵناسی لە زانکۆی تاران هۆشداریی دابوو کە دیاردەی کۆچ هاووڵاتییانی گوندەکانیشی گرتووەتەوە و تەنیا لە گوندێکی پارێزگای ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ١١٥ گەنج کۆچیان کردووە بۆ ئوسترالیا.
ئەم هەواڵە 439جار خوێندراوەتەوە |