English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دۆلار زیاتر داده‌به‌زێت
2024-01-21 [02:14 AM]

ZNA - هەولێر


بانكی ناوەندیی عێراق ئەمڕۆ خستنەڕووی دۆلاری گەیاندە نزیكی 210 ملیۆن دۆلار و لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش ئاشكرای دەكات، كە چاوەڕوانی دابەزینی زیاتری بەهای دۆلارن.

بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ یەكشەممە 21ی 1ی 2024، زیاتر لە 209 ملیۆن و 631 هەزار دۆلاری خستووەتە ڕوو، له‌و بڕه‌دا 193 ملیۆن و 4 هەزار دۆلاری به‌ شێوه‌ی حه‌واڵه‌یه‌ و 16 ملیۆن و 630 هەزار دۆلاریش بە شێوەی کاشە.
ئەو دۆلارەی ئەمڕۆ بە 42 کۆمپانیای نێوەندگیر دراوە.

 بەگوێرەی داتاكانی بانكی ناوەندی، بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ خستنەڕووی دۆلار كەم كراوەتەوە.

هەروەها بەراورد بە هەفتەی پێشووش، فرۆشی دۆلار لە 220 ملیۆن دۆلارەوە دابەزیوە بۆ خوار 210 ملیۆن دۆلار.

ئەمڕۆ‌ بەهای 100 دۆلار بەرامبەر 151 هەزار و 500دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بانكی ناوەندیی عێراق هەفتانە زیاتر لە یەک ملیار دۆلار بە نرخی فەرمی، كە 132 هەزار دینارە، لە ڕێگەی حەواڵە و كاشەوە دەفرۆشێت.

لای خۆیەوە د. نەرمین مەعرووف، ئەندامی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق،  ڕایگەیاند: "چاوەڕوانی ئەوە دەكرێت، بەهای دۆلار بەرامبەر دینار زیاتر دابەزێت و ئەوەی لەسەرەتای ساڵەوە دۆلار بە بەرزی دەستی پێ كردووە، نرخەكەی كاتییە و ئێمە چاوەڕوانین رێكارەكان كاریگەرییان هەبێت بۆ دابەزینی دۆلار و جێگیربوونی بەهای دۆلار بەرامبەر دینار."

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت: "ئەو نرخەی دۆلارەی ئێستا هەیە و لەسەرووی 151 هەزار دینارە، كاتییە و چاوەڕوانی دابەزینی دەكەین."

 

شوان به‌رزنجی 





ئەم هەواڵە 781جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad