English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خولی ئیتاڵیا.. میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی سێ خاڵی بەدەستهێنا
2024-01-21 [12:59 PM]

ZNA - هەولێر


لە یارییەکی هەفتەی 21ی خولی ئیتاڵیادا یانەی ئەیسی میلان لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی ئۆدینیزی بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یانەی میلان توانی یارییەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە خاوەن یاریگا بهێنێت.

 

لە تایمی یەکەمدا یاریزانانی میلان باشتر بیندران و لە خولەکی 31 لە ڕێگەی لۆفتۆس چیک گۆڵێکیان تۆمارکرد، بەڵام ئۆدینیزی لە خولەکی 42 ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، ئەو تایمەش بەو ئەنجامە کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم، ئۆدێنێزی خاوەن یاریگا دەسپێشخەری کردوو لە خولەکی 62 گۆڵی پێشکەوتنی لەلایەن فلوریان سایوڤین تۆمارکرد، 

دوای ئەو گۆڵە میلان دەستی کرد بە هێرشبردن و توانی دوو گۆڵی تر لە خولەکەکانی 83 و 93 لە رێگەی هەریەکە لە لۆکا یوڤیچ و ئۆکافور گۆڵی دووەم و سێیەمیان تۆماکرد.

 

بەم سەرکەوتنە، ئەیسی میلان بە کۆکردنەوەی 45 خاڵ لە پلەی سێیەم دێت، ئۆدێنێزییش تەنیا 18 خاڵی کۆکردۆتەوە.





ئەم هەواڵە 445جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad