ZNA:هەولێر نهێنییەکی ترسناک وە اعجازێکی زانستی ، ئەویش کووشتن و ڕاوەدوونانی شەیتان کە لەئادەمیزاد کەوتبێ یان تێکەڵ بەئادەمیزاد بووبێ،بەڵکو هەڵهاتن ودەرچونی لەئادەمیزاد وچاکبوونەوەی بە فەرمانی خودای تاک وتەنهاو بێ هاووتا بۆ هەموو نەخۆشیەک لاشەی بێ یان دەروونی ئەوویش ئەوەیە:
ئاوی سارد لەگەڵ سەهۆڵ
بەڵێ...
ئاوی بەسەهۆڵ سارد کراو بەناوی خوداوە
شیفایە بۆ هەموو نەخۆشییەکی چەستەی و دەروونی بەڵکو چارەسەرە بۆ
دڵەڕاوکێ(وسواس)
ترس
نەسرەوتی(قلق)
غەمگینی
پەژارە
دڵتەنگی
شەڕنگێزی نەفسی
تێکچوونی میزاج
نەخۆشیەکانی تر...!
خۆشۆردن بە ئاوی سەهۆڵاو وخواردنەوەی
چارەسەرێکی بە هێزە بۆ ڕۆماتیزم و ئازاری جومگەکان خۆتان و خانوادەتان ئاوی سەهۆڵاو بخونه وه تەنانەت لە ڕۆژەکانی زستانیشدا لە ناڕەحەتترین حاڵەتەکانی انفلۆنزا و هەڵامەت و کۆکەو ڕۆماتیزم وسەرئێشەی توند ئاوی سەهۆڵاو بخۆنەوە وە خۆتان بەئاوی سەهۆڵاو بشۆن
شۆێنێکتان دێشێ پارچەیەک سەهۆڵ بخەنە
سەری و مساجی پێبکە ..
هەموو ڕۆژێ به ئاوى سارد خوتان بشون بەتایبەت لەکاتی توڕە بوون و دڵگرانی..
شەیتان وەک خوێن بەناو لەشی مرۆڤدا دەڕوات وە دەبێتە هۆی زۆرێک لە ئازارەکان بۆی ،ناکوژێنێتەوە تەنها ئاوی سەهۆڵاو نەبێ....
چونکە شەیتان و جنۆکە لەئاگر درووست بوون پەنا بەخودا دەبەستین لێیان وە ئاوی سارد ئازاریان دەدات ودەریان دەپەڕێنێ لە لاشەی ئادەمیزاد.
خودای گەورە دەفەرمووێ :
(هذا مغتسل بارد وشراب)
واته :بەو ئاوه سارده خۆت بشۆرە و لێی بخۆرەوە .
وەنزای پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم)
( اللهم اغسلنی عن الذنوب والخطایا بالماء والثلج والبرد )
واتە : ئەی پەروەردگار بمشۆری و پاکم کەیتەوە لە هەڵەو تاوانەکانم بە ئاوو سەهۆڵ و تەرزە)
سوودەکانی خۆشتن بە ئاوی سارد!!!!!!
خودای گەورە دەفەرمووێت بە ئەیوب پێغەمبەر علیە وعلی نبینا السلام ،کاتێک وویستی خودا وابوو چاکی بکاتەوە لە نەخۆشییەکەی :
"ارکض برجلك هذا مغتسل بارد و شراب " سورة ص آیة ٤٤
ئاووی سارد سوودی زۆری هەیە زۆرمان لێی بێ ئاگاین ، وە ئەو کەمەشی ئاگای لێیە کاری پێناکا .
بەسە ئەوەندە بزانین کە هۆی چاک بوونەوەی ئەیووب پێغەمبەر بووە سڵاوی خودای لەسەر بێت
سوودەکانی ئاووی سارد بۆ لەشی ئادەمیزاد :
ئاوسانی لەش کەم دەکاتەوە
پێست تووند دەکات و ڕێ لە چرچ و لۆچ بوون دەگرێ
هەناسە قوڵتر دەکات
لەش چالاک دەکات و خوێن باشتر هەڵدەدات بۆ ماسولکەکان
ئەم هەواڵە 469جار خوێندراوەتەوە |