ZNA: هەولێر هەندێک لە خواردنەکان بە تێپەڕبوونی کات ترشەڵۆکی گەدە زیاددەکەن و دەبنە هۆی توشبوون بە برینی گەدە، بەتایبەتی لەو کەسانەدا کە بەردەوام کێشەی گەدەیان هەیە بۆیە پێویستە لەوکاتەدا نەخورێن.
بەپێی ماڵپەڕی”medical news today”، ئەم خواردنانە هۆکارن بۆ توشبوون بە برینی گەدە: -قاوە خواردنەوەی قاوە بەڕێژەیەکی زۆر و گەدەی بەتاڵ هۆکارە بۆ توشبوون بە برینی گەدە.
-خواردنە توونەکان بە هۆکارێکی سەرەکی برینی گەدە دادەنرێن، بەڵام مەرج نییە بۆ هەموو کەسێک وابێت ئەو کەسانەی بە خواردنە توونەکان هەست بە ئازاری گەدە دەکەن پێویستە لێی دووربکەونەوە
. -خواردنە مزرەکان ئەو کەسانەی کێشەی گەدە یان هەوکردنی گەدەیان هەیە باشترە لە خواردنە مزرەکانی وەک تەماتە، لیمۆ و جۆرەکانی دووربکەونەوە، چونکە ئەگەری دروستبوونی برینی گەدە زیاددەکەن
. -چا زیادەرەویکردن لە خواردنەوەی چا ترشی گەدە زیاددەکات و لەوانەیە ببێتە هۆی توشبوون بە برینی گەدە.
ئەم هەواڵە 367جار خوێندراوەتەوە |