ZNA: هەولێر زۆرێک لە ئێمە پێویستمان بە کافاین هەیە بۆ ئەوەی بە درێژایی رۆژ وزەمان هەبێت، بەڵام زیادەڕۆی لە خواردنەوەی دەبێتە هۆی خەوزڕاندنی شەوانە، سەر سووڕانەوە و هەستکردن بە لەرزین لە کاتی خەبەربوونەوەدا
. ماڵپەڕی " العربیة " لە بابەتێکیدا باسی لە بڕی خواردنەوەی ماددە کافایینەکان کردووە کە رێنمای کراوە لە لایەن ئیدارەی خۆراکی ئەمەریکاوە رۆژانە لە ٤٠٠ میلیگرام زیاتر لە کافایین بۆ کەسانی پێگەیشتوو نەخورێت، کە یەکسانە بە نزیکەی چوار کوپ قاوە
. ئەسترید نێلیگ، بەڕێوەبەری توێژینەوە لە پەیمانگای نیشتمانی فەرەنسی بۆ توێژینەوەی تەندروستی و پزیشکی، روونیکردەوە، نزیکەی پێنج خولەک دوای خواردنەوەی قاوە دەست دەکەیت بە هەستکردن بە وریایی زیاتر، کاریگەرییەکانیش زیاتر دەبن دوای نزیکەی ١٥ خولەک بۆ دوو کاتژمێر دەگاتە لوتکە
. جگە لەوەش، توێژینەوەیەک کە ساڵی رابردوو بڵاوکرایەوە، تیایدا دەرکەوتووە کاتێک بەشداربووان ئەو بڕە قاوەیەیان خواردووەتەوە کە دەیانەوێت، بە تێکڕا ٣٠ خولەک کەمتر
دەخەون بە بەراورد بەو رۆژانەی کە هیچ قاوەیەکیان نەخواردووەتەوە. کاریگەری کافاین لەسەر خەو رەنگە تا دە کاتژمێر بخایەنێت تا جەستەت بە تەواوی لێی رزگاری دەبێت. شارەزایان پێشنیاری ئەوەشیان کردووە، یەکەم کوپ قاوە لە کاتژمێر ٩:٣٠ بەیانی بۆ ١١ بەیانی دوابخرێت، بۆ دوورکەوتنەوە لە فشاری دەروونی.
ئەم هەواڵە 376جار خوێندراوەتەوە |