ZNA - هەولێر فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا رایگەیاند، شەوی رابردوو بو مووشەکی بالیستی هێرش کرایە سەر بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە رۆژ ئاوای عێراق.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریکا لە پلاتفۆڕمی X بڵاویکردەوە، هێرشەکە لەلایەن میلیشیاکانی سەر بە ئێرانەوە ئەنجامدراوە. بە ئاماژەدان بەوەی کە زۆربەی ئەو مووشەکانەی بەرەو بنکەی عەین ئەسەد هەڵدرابوون ڕێگرییان لێکرا و لەناوچوون، هاوکات هەندێک مووشەک بەر بنکەکە کەوت.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا بڵاویکردەوە، دوای هێرشە مووشەکییەکە خەریکی هەڵسەنگاندنی زیانەکان دەکرێت.
لە هەمان کاتدا پشتڕاستی کردەوە کە ئەو هێرشەی بنکەی عەین ئەسەدی کردە ئامانج، لانیکەم سەربازێکی عێراقی بریندار بوو.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمەریکا ئاشکرای کرد کە هێرشەکە بووەتە هۆی برینداربوونی سەری کارمەندانی ئەمریکیش، ئاماژەی بەوە کردووە کە دەخرێنە ژێر چاودێری.
ئەم هەواڵە 502جار خوێندراوەتەوە |