English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ژووری بازرگانی دهۆک: هەوڵدەدەین جێگرەوە بۆ کاڵای ئێرانی بدۆزینەوە
2024-01-20 [01:36 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک بەووردی لێکۆڵینەوە لەسەر بازاڕی جێگرەوە بۆ بازرگانانمان دەکەین تاوەکو بە بەرهەمە خۆماڵییەکان و بەرهەمی وڵاتانی دیکە پێداویستییەکانی خەڵکی پارێزگای دهۆک پڕبکەینەوە.

ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ژمارەیەکی زۆر بەرهەمی کاڵای ئێرانی لە بازاڕەکانی دهۆکدا هەن، ئێمە لە ژووری بازرگانی و پیشەسازی دهۆک بەووردی لێکۆڵینەوە لەسەر بازاڕی جێگرەوە بۆ بازرگانانمان دەکەین، تاوەکو بە بەرهەمە خۆماڵییەکان و بەرهەمی وڵاتانی دیکەی ناوچەکە پێداویستییەکانی خەڵکی پارێزگای دهۆک و کوردستان پڕبکرێنەوە.

ژووری بازرگانی دهۆک راشیگەیاند، یەکێک لە پلان و کارەکانی ئێمە ئەوەیە، بەرهەمە خۆماڵییەکان بەگوێرەی ستانداردی جیهانی ببەینە ئاستی بەرهەمی وڵاتان، تاوەکو لەساڵانی داهاتوودا پشت بە بەرهەمە ناوخۆییەکان ببەستین لە جیاتی بەرهەمەکانی دەرەوە.

ئەمڕۆ شەممە،20ـی کانوونی دووەمی2024، کاروان سورچی، گوتەبێژی یەکێتی ژوورەکانی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان،  رایگەیاند، ئێمە بەیاننامەیەکمان دەرکرد، کە داوامان لە بازرگانان کردووە، کاڵای ئێرانی بایکۆت بکەن، مەبەستمان لەوەش ئەوەبوو کە هەفتەی رابردوو هێرشی مووشەکی سووپای پاسدارانی ئێران کرایە سەر ماڵی بازرگانێکی دیاری شاری هەولێر، "پێشڕەو دزەیی"، کە ئەندامێکی چالاکی ژووی بازرگانی هەولێر بووە.

ئەو گوتەبێژە دەڵێت: "هەرێمی کوردستان پێشکەوتنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیووە، ئەوەش هۆکارێک بووە بۆ ئەوەی بازرگانەکانمان بکرێنە ئامانج، بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت شاری هەولێر لەو پێشکەوتنانە بووەستێت، هۆکارێکی دیکەش بەردەوام بازرگانانی هەرێمی کوردستان، هاوکار و هەماهەنگی حکومەت بوون لە کەرتی بازرگانی کە تەواوکەری کەرتی گشتییە، هاوکاری حوکمەتی هەرێمی کوردستانیش بوون، بەتایبەتی لەکاتی قەیرانەکاندا".

کاروان سوورچی گوتیشی: "ئێمە داوامان کردووە کە بازرگانان کاڵاکان هەڵپەسێرن، هەوڵبدەن وەکو کارتێک لەسەر کۆماری ئیسلامی ئێران بەکاری بهێنن بۆ ئەوەی ئێران بەخۆیدا بچێتەوە و ئەو دەستدرێژییانەی بۆسەر هەرێمی کوردستان راگرێت، کارێکی لەم شێوەیە دووبارە نەکاتەوە، هەروەها کۆماری ئیسلامی ئێران هاوسنوورە لەگەڵ هەرێمی کورستان، لەماوەی چەند ساڵی رابردوو هاووکار و هەماهەنگێکی گرنگ بووین بۆیان".

گوتەبێژی وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، بازرگانانی ئێمە بەشێکی زۆر لە کاڵاکانی ئێران دەهێنن، بەڵام ئیتر جێگرەوەی ئێران هەیە، ئەوە تورکیایە، بەشێکی زۆری کاڵاکانی جیهانیش لە رێگەی تورکیاوە بۆ هەرێمی کوردستان دەهێنرێت، خەڵکی هەرێمی کوردستانیش خواستی لەسەر کاڵای تورکی زۆرترە وەک لە کاڵای ئێرانی، بازرگانان دەتوانن سوود لە تورکیا وەربگرن بۆ کاڵاکانیان، بەشێکی زۆری کاڵاش لە کەنداو بۆ هەرێمی کوردستان دێت، وەک؛ سعودییە، ئوردن، ئیمارات و قەتەر، داوامان لە بازرگانان کردووە کە ئەم کارە بکەن، بۆ ئەوەی کارتێک لەسەر ئێران دروست بێت، حاڵەتێکی دیکەی لەم شێوەیە دووبارە نەکرێتەوە بۆ سەر هەرێمی کوردستان.





ئەم هەواڵە 394جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad