ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئاسیا و لەیاری بەهێزی گرۆپی چوارەم، هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و ژاپۆن ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی ڕافیدەین توانی یارییەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک شکست بە ژاپۆن بهێنێت.
لە تایمی یەکەمدا، یاریزانانی هەڵبژاردەی عێراق باشتر بینران و توانیان دوو گۆڵ لە رێگەی ئەیمەن حوسێنەوە لە خولەکەکانی 5 و چواری زیادکراوی تایمی یەکەم تۆمار بکەن.
لە تایمی دووەمدا، ژاپۆنیەکان بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامە هاتنە نێو یاریگاو چەندین هەوڵیاندا، ئەوەبوو توانیان گۆڵێک لە خولەکی 93 لەڕێگەی یاریزان واتارۆ ئیندۆ تۆماربکەن و یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.
بەم سەرکەوتنە، عێراق بە کۆکردنەوەی شەش خاڵ لە پێشەنگی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەیدایە و سەرکەوت بۆ قۆناغی 16، هەڵبژاردەی ژاپۆنیش سێ خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمدایە.
ئەم هەواڵە 418جار خوێندراوەتەوە |