ZNA: هەولێر زەڵاتە بەیەکێک لە بەسوودترین خواردنەکان بۆ جەستە دادەنرێت، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین، کانزا و ڕیشاڵەکان، ڕۆژانە خواردنی زەڵاتە جەستە لە چەندین نەخۆشی جیاواز دەپارێزێت.
ڕێژەیەکی زۆر ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی کرداری هەرس دەدات و ئەگەری توشبوون بە قەبزی کەمدەکاتەوە، بەیەکێک لە باشترین خواردنەکان بۆ دابەزاندنی کێش دادەنرێت، چونکە کالۆری کەمە و هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژتر زیاددەکات
زەڵاتە مەترسی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ کەمدەکاتەوە، دەوڵەمەندە بە ترشی فۆلیک، کانزای ئاسن، ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکان بەرگری جەستە بەهێزدەکات و ڕێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان دەکات.
ئەم هەواڵە 553جار خوێندراوەتەوە |