هەولێر : ZNA -وشکبونەوەی جەستە نەبوونی ئەو ڕێژە شلەمەنیەی جەستە ڕۆژانە پێویستی پێیەتی دەبێتە هۆی وشکبونەوەی جەستە، ئەمەش هۆکارێکی گێژبوونە بۆ چارەسەرکردنی پێویستە ڕێژەیەکی زیاتر شلەمەنیەکان بخورێتەوە بۆئەوەی سوڕی خوێن چالاک بێت.
-بیرکردنەوەی زۆر ئەو کەسانەی بەشێوەیەکی زۆر بیر لە شتەکانی دەوروبەریان دەکەنەوە توشی کەمخەوی دەبن و خواستی خواردنیان کەم دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی ماندویی و گێژبوون.
-دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن هەندێکجار گێژبوون بەهۆی دابەزینی ڕێژەی شەکرە لەخوێندا، لەوکاتەدا پێویستە ڕێژەی شەکری خوێنت بگریت و ئاگاداربیت.-دابەزینی ڕێژەی شەکری خوێن هەندێکجار گێژبوون بەهۆی دابەزینی ڕێژەی شەکرە لەخوێندا، لەوکاتەدا پێویستە ڕێژەی شەکری خوێنت بگریت و ئاگاداربیت.
-دابەزینی پەستانی خوێن یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی گێژبوون دابەزینی پەستانی خوێنە، چونکە دابەزینی پەستانی خوێن دەبێتە هۆی گێژبوون و لەدەستدانی توانا بۆ ئەنجامدانی چالاکیەکانی ڕۆژانە.
ئەم هەواڵە 544جار خوێندراوەتەوە |