ZNA: هەولێر توێکڵی لیمۆ سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە، رێگری توشبوون بە نەخۆشیەکان و چارەسەری نەخۆشیەکانی ئەنفلۆنزا و هەوکردنەکان دەکات.
توێکڵی لیمۆ ڕیشاڵەکانی تێدایە یارمەتی باشترکردنی کردارەکان و جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات، ڕێژەیەکی زۆر پۆتاسیۆم و ڤیتامین سی تێدایە کە لەش پێویستی پێیەتی، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین سوودی سەرسوڕهێنەری دیکەی هەیە وەک:
-سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین و کانزاکانە -
بەرگری لەش بەهێز دەکات
-ڕێگری توشبوون بە شێرپەنجە دەکات
-یارمەتی تەندروستی دڵ دەدات و ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی خراپ کەم دەکاتەوە
-یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات
-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دەم و ددان هەیە
-ئێسک و جومگەکان بەهێز دەکات -ڕۆڵێکی گرنگی لە تەندروستی دەموچاو و پێستدا هەیە
-یارمەتی باشترکردنی کرداری هەرس دەدات
-چارەسەری زیپکە دەکات
ئەم هەواڵە 484جار خوێندراوەتەوە |