ZNA- هەولێر
کەناڵی سیئێنئێن و ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس لە زمان بەرپرسانی ئەمنیی پاکستانەوە بڵاویان کردەوە، پاکستان بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر ٧ خاڵی ئێران.
ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانیش هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، لەو هێرشانەدا ٧ کەس کوژراون.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی پێنجشەممە میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاند، دەنگی چەند تەقینەوەی بەهێز لە ناوچەی سەراوانی بەلووچستانی ئەم وڵاتە بیستراوە و دواتر ڕوون کرایەوە، ئەم تەقینەوانە بەهۆی مووشەکبارانی پاکستانەوە بووە.
ئەحمەد وەحیدی وەوزیری نێوخۆی ئیران دوای هێرشی پاکستان گوتی لەم هێرشە ١٠ کەس کوژراون.
ئەم هێرشەی پاکستان ڕۆژێک دوای هێرشێکی مووشەکیی ئێران بۆ سەر ناوچەی بەلووچستانی پاکستان ئەنجام دراوە.
ئەم هەواڵە 535جار خوێندراوەتەوە |